-پێناسه‌کانی مرۆڤناسی
مرۆڤناسی واته ئه‌و زانسته‌ی توێژینه‌وه له سه‌ر مرۆڤ ده‌کات .له رووی زمانه‌وانیه‌وه له بنچینه‌دا ووشه‌یه‌کی گریکیه‌و له دوو وشه پێکهاتووه ،(Anthropo)واته مرۆڤ و (Logy)واته زانست بۆیه هه‌ردووکیان پێکه‌وه گوزارشت له چه‌مکێکی لێکدراو ده‌که‌ن و مانایه‌کی نوێ ده‌به‌خشن ده‌بنه زانستێک توێژینه‌وه له سه‌ر مرۆڤ بکات ،له رووی مێژووی به‌کارهێنانه‌وه وه‌کو چه‌مک نه‌ک به‌م مانایه‌ی ئێستا ئێمه به‌کاری دێنین ،یه‌که‌م که‌س به‌کاری هێنا بێت ئه‌رستۆ بووه ،کاتێک ویستوویه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای تایبه‌تمه‌ندی دیاریکراو وه‌سفی مرۆڤه‌کان بکاتوبه پێی هه‌ندێک خه‌سڵه‌ت پۆلێنیانی کردووه، بۆ ده‌ربڕینی ناسینی هه‌ندێک له تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌ته‌کانی مرۆڤ تا به پێی ئه‌وانه له یه‌کیان جیا بکاته‌وه چه‌مکی ئه‌نترۆپۆلۆژی به‌کارهێناوه ، ادامه مطلب ...
یه‌که‌م : نموونه ئه‌گه‌ریه‌کان:
1- : نمونه‌ی ره‌مه‌کی (عشوائی)دوو مه‌رج هه‌یه ده‌بێ له نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌دا هه‌بن هه‌تا بتوانین ناوی ره‌مه‌کی لێ بنێین یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه ده‌بێ ته‌واوی یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که‌مان دیار‌و ناسراوبن و بزانین چه‌ندن و کێن دووه‌میان ئه‌وه‌یه ده‌بێ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که‌مان تا راده‌یه‌ک له‌یه‌ک بچن و جیاوازی زۆریان له نێواندا نه‌بێ ،ئه‌میش چه‌ند جۆرێکه :-
أ-نمونه‌ی ره‌مه‌کی ساده :
له‌م جۆره نموونه‌یه‌دا هه‌ریه‌ک له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌که شانسی سه‌ربه‌خۆ و هه‌لی یه‌کسانی هه‌یه له‌گه‌ڵا تاکه‌کانی دیکه تاکو ببێت به ئه‌ندام له نموونه‌ی توێژینه‌وه‌که‌دا . ادامه مطلب ...
1-پره‌نسیپه‌کانی هه‌ڵبژاردنی نموونه‌ی توێژینه‌وه :
دووای دیاریکردن وله‌به‌رچاوگرتنی کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که که توێژه‌ر بۆی روون بووه‌وه ده‌بێ توێژینه‌وه‌که‌ی له چ سنوور‌و چوارچێوه‌یه‌کی دیار یکراودا ئه‌نجام بدات ،بۆ هه‌ڵبژاردنی نموونه ده‌بێ ئاگاداری کۆمه‌ڵێک پره‌نسیپ بێت و به پێی ئه‌و بنه‌مایانه نمونه‌که‌ی هه‌ڵبژێرێت ، چونکه یه‌کێک له‌و هه‌ڵه زانستیه باو وبه‌ر بڵاوانه‌ی هه‌میشه توێژه‌ران تووشی ده‌بن هه‌ڵبژاردنی نموونه‌یه به هه‌ڵه وه‌کو (هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردنی ره‌مه‌کی په‌یوه‌سته به شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌وه یان هه‌ڵه‌ی لایه‌نگیری واته کاریگه‌ری بیروباوه‌ڕێک له‌سه‌ر توێژه‌ر،یان هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردنی چه‌ند ئه‌ندامێک که سه‌ر به کۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌که نین .( )له ئه‌نجامی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ئه‌م پره‌نسیپانه ، پره‌نسیپه‌کانیش بریتین له‌مانه:- ادامه مطلب ...پێوه‌رو بنه‌ماکانی جیاکردنه‌وه‌ی شار‌و لادێ به پێی تایبه‌تمه‌ندی و لایه‌نه باش و خراپه‌کانیان بۆ چه‌ندین جۆری جیاوا دابه‌شبوون ،بۆیه له هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌کاندا یه‌ک پێوه‌ر و یه‌ک بنه‌ما په‌یڕه‌و ناکرێت،چونکه نه‌ک هه‌ر له نێوان لادێ شاردا به‌ڵکو له خودی ئه‌وه‌ی به شاریش داده‌نرێت بۆ نموونه نه‌ک هه‌ر له نێوان شاره‌کانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا هه‌یه به‌ڵکو له ناو خودی شاره ئه‌وروپیه‌کانیشدا جیاوازی له نێوان شاره‌کانی ئه‌وروپای رۆژئاوا‌و ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاتیشدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی زۆریش نه‌بێت ،بۆیه له یه‌ک روانگه‌وه شار‌و لادێ له‌یه‌ک جیا ناکرێته‌وه و چه‌ندین پێوه‌رو بنه‌مای جیاواز پیاده کراوه به هه‌موویانه‌وه توانایه‌کی باشیان خستووه‌ته به‌رده‌ستی توێژه‌رانی بواره‌که بۆ جیا کردنه‌وه‌ی شار‌و لادێ ئه‌گه‌ر به‌کارهێنانی هه‌موو ئه‌م پێوه‌رانه بێت یان به پێی ژینگه‌و ره‌وشی کۆمه‌ڵگه‌که به‌کارهێنانی یه‌ک له‌و پێوه‌رانه بێت ،
ادامه مطلب ...
ده‌ستپێک :
بابه‌تی وه‌رگرتنی نموونه له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا بابه‌تێکی نوێ نیه ،جگه له زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌ڵکو له بواره‌کانی تریشدا وه‌رگرتنی نموونه مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه ،بۆ نمونه له زانسته کشتوکاڵیه‌کاندا بۆ زانینی بڕی به‌رهه‌می کشتوکاڵی له رووبه‌ره فراوانه‌کانی کشتوکاڵیدا به‌رله دروێنه‌ی دانه‌وێڵه‌که به‌کار هاتووه و ده‌ره‌به‌گ وخاوه‌ن زه‌ویه‌کان هه‌قی به‌کرێدانی زه‌ویه‌کانیان له جوتیاره‌کان وه‌رگرتووه ، هه‌روه‌ها له دارستانه‌کاندا بۆ زانینی ژماره‌ی گه‌ڵای داره‌کان پێش هه‌ڵوه‌رینیان له رێگه‌ی وه‌رگرتنی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی بچوکه‌وه له گشت بۆ زانینی خه‌سڵه‌ته‌کانی بنه‌چه‌و پێدراوه گشتی و تایبه‌ته‌کانی ، یان له بواری ئاژه‌ڵداریدا بۆ زانینی چه‌ندێتی خوری پێش بڕینه‌وه‌ی مه‌ڕه‌کان به‌گشتی به‌کاریان هێناوه ،خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌کان له‌م رێگه‌وه هه‌قی ته‌واوی خۆیانیان له شوانکاره‌کان سه‌ندووه . ادامه مطلب ...